AM:10:25:28/10/2024
880 جار خوێندراوەتەوە
دژى دانەمەزراندنیان مامۆستایانی خۆبەخشى خوێندنى کوردی لە کەرکوک گردبوونەوە، وەک خۆیان باسی دەکەن، حکومەتی کاربەرێکەر بەڵێنى دامەزراندنى پێداون و ئێستا نە دایان دەمەزرێنن نە وەڵامیشیان دەدەنەوە.
ئەو مامۆستایانە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، چەندین مامۆستامان تێدایە لە دەرەوەی شار بە خۆبەخشی وانە دەڵێنەوە تەنها بۆئەوەی ئەگەر رۆژێک دەرفەتێک هەبوو ئەوا ئەوانیش چانسێکیان هەبیت.
باس لەوەشدەکەن،
بەر لە هەڵبژاردن بەڵێنیان پێداوین بەڵام ئێستا کەس وەڵاممان ناداتەوە.
یەکێک لەو
مامۆستایانەش باسی لەوەکرد، لە ساڵی ٢٠١٢وە خوێندنی تەواوکردووە و لە ساڵی ٢٠١٤
ناوی گەڕایەوە بۆ دامەزراندن بەڵام ئەوکات ناوەکەیان فرۆشتەوە و لەو کاتەوە تاوەکو
ئێستا خۆبەخشە.