PM:10:28:27/10/2024
21272 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی چاکسازیکردن لە هێڵی (132kv) و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان، سبەی و دوو سبەی لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ هاوڵاتیانی سنووری کفری و سەرقەڵا کارەبای نیشتیمانیان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی و دوو سبەی دەست دەکەن بە چاکسازیکردن لە هێڵی (132kv) کە کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیانی کفری و سەرقەڵا دابین دەکات.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەپێناو سەلامەتی کارمەندانی تیمەکان، هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ـی مانگ لە کاتژمێر
٨ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ بێبەش دەبن لە کارەبای نیشتیمانی.