سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی ١٠

PM:01:28:27/10/2024

47388 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لیسی مووچە ببات بۆ بەغدا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەبارەی لیستی مووچەی مانگی ١٠وە باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ شاندەکە لیستی مووچە دەگەیەننە دەست وەزارەتی دارایی عێراق و لە شاندەکەدا بەشی ژمێریاری و موازەنەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری تێدا دەبێت.

ئەوەشی خستە روو، هۆکاری ئەوەی ئەو شاندە دەبێت ئەندامی ئەو دوو بەشەی وەزارەتەکەیان تێدا بێت ئەوەیە، پێشتر ئەو شاندانەی چوونەتە بەغدا توانای بڕیاردانیان نەبووە، بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت کە وردبینی لە لیستی مووچەدا کرد و هەر گرفتێک هەبوو، راستەوخۆ لەوێوە چارەسەری بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هەفتە پێشتر داواى لیستى مووچەیان لە هەرێم کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیستەکەیان نەناردووە، بەبێ ئەوەى هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر دواخستنى ناردنى لیستەکە بدەن.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەگەر هەرێم مانگانە لە وادەی خۆیدا لیستی مووچە بنێرێت، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت و تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.













گەلەری