سەردێڕ:

لە سبەینێوە لە هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت

PM:05:42:26/10/2024

15148 جار خوێندراوەتەوە

بانکی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لقی نوێیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی کردووەتەوە و لە سبەینێوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار دەکەن بەو توێژە.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی بازرگانیی عێراق TBI لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی فراوانکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانیان بۆ هاوڵاتیان، لقی نوێیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە سبەینێوە ٢٧ـی ١٠، پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەکە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.

باس لەوەش کراوە، لەو هەفتەیەدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی لقی بانکەکە بکەن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی و سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکە.

چۆن گەشتیاران دۆلار وەردەگرن؟

هەر گەشیارێک کە داواکاری پێشکەش کردووە بە نوسینگەکان و بانکەکان، لەکاتی سەردانیکردنی فڕۆکەخانە و بەر لەوەی گەشت بکات سەردانی سەکۆکان دەکات و بەو پسوڵەیەی وەریگرتووە بڕی پارەکەی پێدەدرێت بەمەرجێک کە لە سێ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.


 













گەلەری