سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:02:31:26/10/2024

26176 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار دینار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینارە.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و دواتر نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپیی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٢٠ بۆ ٢٤ـی ١٠، بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلار لەڕێگەی بانکەکەوە بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو فرۆشی دۆلار زیادی کردووە.

هەر بەپێی داتاکان، لەو رێژەیە ٤٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٢٩٢ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلاری بەشێوەیحەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، بەرزترین فرۆش لە رۆژی دووشەممە ٢١ـی ١٠، تۆمار کراوە کە تێیدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٩٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری فرۆشی کاش و بڕی زیاتر لە ٢٦٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشی حەواڵە بووە.













گەلەری