سەردێڕ:

شەوی رابردوو چی لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا روویدا؟

AM:08:07:26/10/2024

10240 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆردوومان کرد و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "هەر لایەنێک ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل باجەکەی بە قورسی دەدات".


شەوی رابردوو بە زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ٢٠ ئامانج لە رۆژئاوا و باشووری ئێران و چاوگێک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە ئاژانسی تەنسیمی راگەیاندووە، ئێران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.

 باسی لەوەش کردووە، ئێران مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی هەیە و بێگومان ئیسرائیل وەڵامێکی گونجاو وەردەگرێت.

لە بەرامبەریشدا دانیا هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەی خستووەتە روو، هیرشەکانیان سەرکەوتوو بووە و مافی ئەوەیان پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان بکەن و ئێران بووەتە هەڕەشە و ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە.

لە دوای هێرشەکان سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، بە سەرکەوتوویی بەرپەچی هەموو هێرشەکانی ئیسرائیلیان داوەتەوە و هێرشەکان پوچەڵکراونەتەوە و وەڵامیشیان دەبێت.


 













گەلەری