سەردێڕ:

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کۆتایی هات

PM:06:01:20/10/2024

4708 جار خوێندراوەتەوە

وادەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کۆتایی هات و سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان بە ئۆتۆماتیکی کوژانەوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.


وادەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.

پێشتر، ئەلینا رۆمانەوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی خستە روو، دەنگدان بڕبڕەی پشتی حکومڕانییەکی دیموکراسی سەرکەوتووە.

محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ هەرێمی کوردستان و دەنگدانى ئەمڕۆ مزگێنیی ئایندەیەکی گەشە بۆ کوردستان.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی بەیانی، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و کەمێک پێش ئێستا پرۆسەکە کۆتایی هات. 













گەلەری