سەردێڕ:

هۆکارەکانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن چین؟

PM:04:28:14/10/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

هەستی بۆنکردن و تامکردن رێگەی چێژوەرگرتنە لە خواردن و بۆنەکان و لەگەڵیاندا بۆن و خواردنەکان جیا دەکرێنەوە، بەڵام زۆر کەس بە هۆی چەند هۆکارێکەوە لەو هەستانە بێ بەشن.


لە راپۆرتیکی ماڵپەڕی " Beaumont" دا بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکە هۆکاری لەدەستدانی خێرای بۆن و تام نییە، جەخت لەوە کراوەتەوە زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان رەنگە ببنە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن یان لاوازبوونی.

هەبوونی ڤایرۆسی جیاواز لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی تام و بۆن، بۆ نموونە ڤایرۆسەکانی هەناسەدان کە لەوانەیە ببنە هۆی لاوازی و لەدەستدانی ئەم هەستانە، بەشێوەیەکی کتوپڕ یان بە تێپەڕبوونی کات.

هەوکردنی جیوبەکان یەکێکە لە جۆرە گرنگەکانی هەوکردن کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستە گرنگەکان، وەک بۆنکردن و تامکردن، بەهۆی گیرانی لووت بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمەش کاریگەری لەسەریان دەبێت.

سەرمابوونە باوەکان دەبنە هۆی لەدەستدانی تام و بۆنیش، بە تایبەت ئەوانەی دووبارە دەبنەوە کە وردە وردە کاریگەرییان لەسەر دەبێت.

هەستیاری لووت هۆکارێکی ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئەم هەستانەش کاریگەرییان لەسەر بێت.

هەڵکشانی تەمەن یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی لاوازی گشتی هەستەکان و وردە وردە تێکچوونی کارەکانیان.

ڕەنگە جگەرەکێشان ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەست بدەن، زۆرجار کێشەی ددان دەبێتە هۆی کێشەی هەستیاری، هەروەها نەخۆشی زەهایمەر و خواردنی هەندێک جۆری دەرمان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەم کێشەیە.













گەلەری