سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لە دوای ٨٠ هەزار ساڵ رووداوێکی گەردوونی روودەدات

AM:10:00:01/10/2024

1652 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی گەردوونناسی ئاماژەیان بەوە کردووە، جیهان رووبەڕووی دیاردەیەکی گەردوونی دەبێتەوە کە لە هەر ٨٠ هەزار ساڵ جارێک روودەدات و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبدات، ئەوەش دەرفەتێک دەبێت بۆ نەوەی ئێستا کە شایەتحاڵی ئەم رووداوە دەگمەنە بن.


بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، دانیشتوانی بەریتانیا دەتوانن لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ـدا نەیزەکێکی دوورەپەرێز ببینن کە لە سەرووی هەسارەی زەویەوە لە هەر ٨٠ هەزار ساڵێکدا یەکجار دەردەکەوێت.

زانایان دەڵێن، دوایین دەرکەوتنی ئەم دوورەپەرێزە لە سەردەمی نیاندەرتاڵەکان بووە، هەزاران ساڵ لەمەوبەر.

دوورەپەرێزی A3 لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا دۆزرایەوە و پێشبینی دەکرا یەکێک بێت لە درەوشاوەترین دوورەپەرێزەکانی ساڵانی رابردوو.

لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا دەتوانرێت ئەو دوورەپەرێزە بە چاو لە نیوەگۆی باکووردا ببینرێت.

بەڵام بە پێچەوانەی ئەستێرە بچووکەکان کە لە بەرد و کانزا پێکهاتوون، دوورەپەرێزەکان لە سەهۆڵ و بەرد و گاز دروست دەبن، کاتێک بە رادەیەکی زۆر لە خۆر نزیک دەبنەوە، گەرمییەکە بەشێک لەو سەهۆڵانەی کە تێیدایە دەیتوێنێتەوە، لە کلکەکەیەوە گەردیلەی تۆز دەردەدات.













گەلەری