سەردێڕ:

ئیسپانیا.. تەرمى نۆ کۆچبەرى بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەى چەند رۆژى رابردوو دۆزرایەوە

PM:01:53:30/09/2024

1180 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، تەرمى نۆ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دۆزیوەتەوە کە لە چەند رۆژى رابردوودا بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوت، دەشڵێن گەڕان بەدوای کۆچبەرەکانی دیکەدا بەردەوامە.


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، لەئێستادا تەرمی نۆ کۆچبەر دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی کۆچبەرەکانی دیکەدا بەردەوامە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەلەمەکە ٨٤ کۆچبەری تێدا بووە و ٤٨ کۆچبەریان بێسەروشوێن بوون.

ئەويش هاتووە، لەکۆی ئەو کۆچبەرانەی لەسەر بەلەمەکە بوون، توانراوە ٢٧ کۆچبەریان رزگار بکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی داتاکانی ئاژانسی سنووری فرۆنتێکسی یەکێتیی ئەوروپا پەرینەوەی کۆچبەران لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەکانی کەناری سەر بە ئیسپانیا لە مانگی یەک تا مانگی تەمموز زیادیکردووە و لە حەوت مانگی ئەمساڵدا ٢١ هەزار و ٦٢٠ کۆچبەر پەڕیونەتەوە.













گەلەری