وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە و بەپێی ساڵنامەکە، کۆی رۆژەکانی خوێندن ١٦٦ رۆژە.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی حکومەتی کاربەڕێکەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ٩ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرزی یەکەم دیاریکراوە و ٤ی مانگی ٥ی ساڵی داهاتوو کۆتا رۆژی خوێندنە و لەدوای ئەوەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات.
لە وەرزی یەکەمدا تاوەکو ٢٩ی مانگی ١٢ دەوامکردن بەردەوام دەبێت و لە
٤ی مانگی ١ی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزەکە.
لە وەرزی دووەمیشدا، لە ٢٦ی ١ـەوە دەست دەکرێت بە خوێندن و لە ٨ی
مانگی ٤ـەوە دەست بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز دەکرێت.
بەپێی ساڵنامەکە، ١٥ تاوەکو ٢٥ی ٥ی ساڵی داهاتوو وەک وادەی
تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ دانراوە.
هەروەها لە ١ تاوەکو ٢٩ی ٦ی ساڵی داهاتوو وەک رۆژانی تاقیکردنەوەی
نیشتیمانی پۆلی ١٢ دیاریکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم
لێدرا و دەرگای قوتابخانەکان بە رووی خوێندکاراندا کرانەوە.
