PM:02:41:10/09/2024
1504 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆماری دەنگدەران پاک کراوەتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ١٥ـی ئەم مانگە تەواو دەبن. دەشڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کارتی بایۆمێتریی دەنگدان وەربگرنەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەردەوامە.
باسی لەوەش کرد، تۆماری دەنگدەران پاک کراوە و
ئامادەکارییەکان تا ١٥ـی ئەم مانگە
تەواو دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن
بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمێتری.
ئەوەش
لەکاتێدایە، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا
بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی
کوردستاندا کە بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی و لەژێر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا
بەڕێوە دەچێت.