سەردێڕ:

ئەمشەو ئەپڵ ئایفۆنی ١٦ بڵاودەکاتەوە؛ نرخی چەندە و تایبەتمەندییەکانی چین؟

PM:06:26:09/09/2024

17400 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا نوێترین ئایفۆن رادەگەیەنێت کە چوار مۆدێلی ئایفۆنی ١٦یە و بەپێی زانیارییەکان نرخی فەرمیان لە ٧٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.


ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا نوێترین ئایفۆن رادەگەیەنێت کە ئایفۆن ١٦ـە بە مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٦ و ١٦ پڵەس و ١٦ پرۆ و ١٦ پرۆ ماکس.

بەپێی زانیارییە دزە پێکراوەکان کە لە میدیا جیهانییەکانەوە بڵاوبوونەتەوە لەمساڵدا ئەپڵ سەرجی خستووەتە سەر نوێکردنەوەی دیزاینی چاوی کامێرای مۆبایلەکە و ، ئایفۆن ١٦ پرۆی نوێ دیزاینێکی نوێی بۆ کامێرا دەبێت.

هاوکات، رێژەی رووناکی شاشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ دا زیاد کراوە بۆ ١٢٠٠ نیت، ئەمەش بە بەراورد بە وەشانی ئێستای مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٥ پڕۆ بە رێژەی ٢٠٪ زیاترە، کە رێژەی رووناکیەکەی دەگاتە هەزار نیت لە کاتی پیشاندانی ناوەڕۆک لە دۆخیSDRی ستاندارد.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، رەنگە ئەپڵ قەبارەی شاشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ زیاد بکات، ئەمەش رەنگە رێگە بە کۆمپانیاکە بدات توانای پاترییەکانیش زیاد بکات و بەپێێ زانیارییەکانی پۆرتاڵی عەرەبی قەبارەی شاشەی ئایفۆن ١٦ پرۆ ٦.٣ ئینج دەبێت و ٦.٩ ئینج دەبێت لە وەشانی پرۆ ماکس، هەروەها شاشەکەیان لە جۆریMLA OLDدەبێت کە پلەیەکی بەرزی رووناکی و باشترکردنی گۆشەی بینین بە بەکارهێنەران دەبەخشێت بە بەراورد لەگەڵ شاشەکانیOLDئاسایی.

ماڵپەڕەکە باس لەوەش دەکات، مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ پرۆ بە پڕۆسێسەری ئەپڵA18 Proکاردەکەن کە رامی هەشت گێگابایتی هەیە، هەروەها زۆرترین توانای هەڵگرتنی تا دوو تێرابایتیان دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەپڵ کامێرای مەیدانی فراوان بە قەبارەی ٤٨ مێگاپێکسڵ زیاد دەکات، هەروەها وەشانیProکامێرای چوار پریزمی بەدەست دەهێنێت کە توانای زوومکردنی تا پێنج جار هەیە.

ئەوەش دەخاتە روو، لەگەڵ زیادبوونی قەبارە و رەهەندی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ پرۆ ئەپڵ توانای پاتری زیاد دەکات، لەگەڵ باشتربوونی بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆسێسەریA18 Pro، رەنگە تەمەنی پاتری ئەم مۆبایلانە لە هەموو ئایفۆنەکانی پێشوو باشتر بێت، بە پشتبەستن بە پرۆتۆتایپی ئەم مۆبایلانە، ئەپڵ دوگمەی نوێش زیاد دەکات کە تایبەتە بە کارەکانی کامێرای دواوە کە پێی دەوترێت "دوگمەی گرتن" و هەروەها تەکنیکەکانی پرۆسێسکردنی تیتانیۆم باشتر دەکات کە بەکاردەهێنرێن لە چوارچێوەی لاوەکیدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی گشتی.

کۆمپانیاکە چەندین تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بۆ ئایفۆنەکانی داهاتوو زیاد دەکات، لەوانە تایبەتمەندی دەستکاریکردنی وێنە لە رێگەی فەرمانی دەقەوە کە بەم دواییە لەگەڵ ئامرازی نوێی زیرەکی دەستکردیMGIEئاشکرای کرد، ئەمە جگە لەوەی کارایی یاریدەدەری کەسی "Siri" و تایبەتمەندیەکانی دیکە باشتر دەکات.

لەبارەی نرخەکەشییەوە ماڵپەڕی ترەید فۆرس ئاشکرای کردووە نرخی ئایفۆنە نوێیەکە لە ٧٠٠ دۆلارەوە بۆ هەزار و ٥٩٩ دۆلار دەبێت و پێشبینی دەکرێت نرخەکان بەم جۆرە بن.

ئایفۆن ١٦:

ئایفۆن ١٦ (١٢٨ گێگابایت) - ٧٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ (٢٥٦ گێگابایت) - ٨٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ (٥١٢ گێگابایت) - ١٠٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پڵەس:

ئایفۆن ١٦ پڵەس (١٢٨ گێگابایت) - ٨٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پڵەس (٢٥٦ گێگابایت) - ٩٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پڵەس (٥١٢ گێگابایت) - ١١٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆ

ئایفۆن ١٦ پرۆ (٢٥٦ گێگابایت) - ١٠٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆ (٥١٢ گێگابایت) - ١٢٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆ (١ تێرابایت) - ١٤٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆماکس

ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس (٢٥٦ گێگابایت) - ١١٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس (٥١٢ گێگابایت) - ١٣٩٩ دۆلار

ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس (١ تێرابایت) - ١٥٩٩ دۆلار













گەلەری