سەردێڕ:

سودانی: چاودێری دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەکەم

AM:10:54:06/09/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کرد و سەرۆک وەزیران رایگەیاند، خۆی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکات.


محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەحمەد محەمەد لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی باسی لەوە کردووە، گرنگە پەلە بکرێت لە دامەزراندنی سەرجەم دەچوان و یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و لە بەدجەیا جێگەیان بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆی لە نزیکەوە بە وردی چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکات.

پێشتر، سەعد لامی وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەتی عێراق لە ساڵی رابردوودا ٤٣ هەزار کەسی دامەزراندوە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ٢٣ هەزار کەسی دیکەی دامەراندوە، وتیشی لە پلانیدایە هەشت هەزار کەسی دیکە دابمەزرێنێت.

باسی لەوەشکردوە، بەرنامەکانی حکومەت بۆ دامەزراندنی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار بەردەوامە لە سەرجەم بوارەکانی کەرتی تایبەت و گشتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە دامەزرادن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و زیاترلە ٧٠٠ هەزار دەرچوی دانەمەرزاو هەیە لە هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم هیچ پلان و بەرنامەیەکی پێنیە بۆ دامەزراندیان.













گەلەری