پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی یەکێتی لە سلێمانى چوونەسەر بیناى چاودێر کە مەلا بەختیار بۆ چالاکییەکانى خۆى بەکارى دەهێنا و دەستیان بەسەرداگرت. مەلا بەختیار رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ئەوانەی لەگەڵیاندان، هەرچی شوێن هەیە داگیریان کردووە و فرۆشتوویانە.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش کرد،" بە چ حەقێک بافڵ و قوباد و ئەوانەی لەگەڵیاندان مێژوو ئەشێوێنن، هاوڕێیەتی ناهێڵن، وەفا ناهێڵن؟".
ئەوەشی خستە روو، هەرچی زەوی هەیە بە دەباشان
و بەکرەجۆوە داگیریان کردووە و فرۆشتوویانە.
باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان سەرچاوەی
گومرگ و بە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە، بەڵام کەس نازانێت بۆ کوێ دەڕوات و چی لێدێت،
لەکاتێکدا ١٣ ساڵە رێگای کەلار-سلێمانی چاک نەکراوە.
وتیشی، بافڵ و قوباد و ئەوانەی لەگەڵیاندان
گوێ نادەن بە هیچ، گوێ نادەن بەو هەموو رەخنە و ناڕەزاییەی کە خەڵک لەبەرامبەریان
هەیانە و بەردەوام دەبن لەم سیاسەتە و لەم پێشێلکارییە لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستە روو، "کار گەیشتووەتە ئەوەی
رێکخراوی ئۆپیکی نێودەوڵەتی دەڵێت، نەوتی دزراو لە سلێمانییەوە بە قاچاخ دەڕوات و
ئەوەش کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروست کردووە لە جیهاندا، بەغداش شاند دەنێرێت بۆ دەروازەی باشماخ
تاوەکو بزانێت ئەو تانکەرە قاچاخانەی نەوت بۆ کوێ دەڕوات".