سەردێڕ:

لە ئەڵمانیا باندێکی پێنج کەسی قاچاخچی کۆچبەران دەستگیر کران؛ دوو کەسیان کوردن

PM:11:02:04/09/2024

4908 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیادا بۆ دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچی کۆچبەران، پێنج کەس دەستگیرکران کە دوو کەسیان کوردن و سێ کەسەکەی دیکەش خەڵکی سوریان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە پێنج ویلایەتی فیدراڵی لە دژی تۆڕێکی قاچاخچێتی کۆچبەران ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا باندێکی قاچاخچێتی کۆچبەران دەستگیرکران کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون و لانیکەم ١٤٠ کەسیان بەشێوەی نایاسایی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ـدا گەیاندووەتە ئەڵمانیا.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەو پێنج کەسەی دەستگیرکراون سێ کەسیان خەڵکی سوریان و دوو کەسیشیان بە نەتەوە کوردن و تەمەنیان لەنێوان ٢٣ بۆ ٥٧ ساڵدایە.

باس لەوەش کراوە، ئەو قاچاخچیانە بە ئۆتۆمبێلی کەرەڤانە لە سنوورەکانەوە بەڕێگەی جۆراوجۆر کۆچبەریان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا گواستووەتەوە.













گەلەری