چاوگێکی ئاگادار لە کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاندووە، ئاستی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوبسی نوێ بۆ ٨٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرز کراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئاگادار لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی غازەوە، بڕی غازی دابینکراو بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوبسی نوێ بە بڕی ٤٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد کرا.
ئەو چاوگە
ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر تەنها ٢٠ ملیۆن پێ سێجا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەدا تەرخان کرابوو، بەڵام لە ئێستادا غازی دابینکراو بۆ وێستگەکە گەیشتووەتە ٨٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی زیادکردنی بڕی غاز لە وێستگەکەدا و کارپێکردنی چەند یەکەیەکی نوێ تێیدا،
لە ئێستادا دەتوانرێت زیاتر لە ٣٢٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگەکەوە بەرهەم بهێنرێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ئاستی
بەرهەمهێنانی کارەبا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردنەوەی وێستگەی
بەرهەمهێنانی کارەبای دوبسی نوێی راگەیاند.