سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل دەبنە هۆی خراپتربوونی دۆخەکە

PM:11:43:28/08/2024

1820 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا دەبنە هەڕەشە بۆ خراپتربوونی دۆخەکە لە خاکی فەڵەستین.


ئەمڕۆ چوارشەممە، راڤینا شامداسانی وتەبێژی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا بەرەو زیادبوون دەچێت و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ خراپتربوونی دۆخەکە لە خاکی فەڵەستین.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەپێی ئامارەکانیان لەماوەی هەشت مانگدا بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە کاناری رۆژئاوا ٦٧٣ فەڵەستینی کوژراون، کە زۆرینەیان منداڵ و مەدەنی بوون و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی تانکەکانی ئیسرائیل بە بەرد کوژراون و چەکی قورس بەرامبەریان بەکارهاتووە.

باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل پێویستی بە بەکارهێنانی هێز نییە لەو ناوچەیە و دانیشتووانەکەی هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ئیسرائیل دروست ناکەن.

دوێنێش، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی ناوچەی دیر ئەلبلح لە ناوەڕاستی غەززە رێکخراوەکە ناچار بووە هاوکارییە مرۆییەکانی لە غەززە رابگرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاگری شەڕ زیاتر لە ١٠ مانگە لە غەززە دەچێت بە ئاسماندا و بەهۆیەوە بە ملیۆنان هاوڵاتی ئاوارە بوون و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسیش کوژراون، هیواکانیش بۆ کۆتایی شەڕەکە بە نادیاری ماونەتەوە.













گەلەری