سەردێڕ:

دوای کۆرسک ئۆکرانیا دەیەوێت جەنگەکە بەرەو هەرێمی بێلگۆرۆدی روسیا ببات

PM:03:26:27/08/2024

1956 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەرێمی کۆرسک ئۆکرانیا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی بێلگۆرۆدی روسی و پاریزگاری هەرێمەکە دەڵێت، ئۆکرانیا هەوڵی داوە چەند هێرشێکی زەمینی بکاتە سەر هەرێمەکە و هێزەکانی دزەپێبکاتە نێو بێلگۆرۆد.


فياتشيسلاف گلادكوف پارێزگاری هەرێمی بێلگۆرۆدی روسی لە هەژماری خۆی لە تێلەگرام ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆکرانیا هەوڵی داوە لە سنوورەکانەوە چەکدارەکانی دزەپێبکاتە نێو بێلگۆرۆدەوە.

لایخۆشییەوە وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، دۆخی جەنگ سنورەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا خراپە، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی سورەکان.

باسی لەوەش کردووە، سەربازانی روسیا بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی جەنگ.

دوێنێش، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بە چەندان چەکی پێشکەوتووی ئاسمانی و دەریایی و دوورمەودا بۆردوومانی وێستگەی کارەبا و غازی ئۆکرانیایان کردووە لە ١٢ هەرێم.

چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی رایگەیاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆکرانیا هەوڵی هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی کورسکی رووسیای داوە و فڕۆکەکە لە نزیک کۆگایەکی سوتەمەنی ئەتۆمی بەکارهێنراو خراوەتە خوارەوە. وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایگەیاند، سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاندووە.

لە ٦ـی ئەم مانگەوە ئۆکرانیا چۆنێتی رووبەڕوبوونەوەکانی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن بۆ ناوچەکانی خاکی رووسیا گۆڕيوە و پێشتریش، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبەردەم باڵیۆزەکانی ئۆکرانیادا رایگەیاندبوو، سوپاکەیان دەستی بەسەر زیاتر لە هەزار و ٢٥٠ کلیۆمەتر چوارگۆشەی خاکی رووسیادا گرتووە و چوونەتە نێو ٩٢ ناوچەی هەرێمی کۆرسکی رووسیاوە.















گەلەری