سەردێڕ:

وەتسئەپ رەنگی بەرنامەکەی دەگۆڕێت

PM:05:31:22/08/2024

2476 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ نوێکردنەوەیدا دەبێت و بەم زووانە بەردەست دەبێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێی خۆی.


وەتسئەپ لە راگەیاندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە. وەشانی بێتا لە داهاتووی بەرنامەکادا رێگە بە هەڵبژاردنی رەنگی سەرەکی بۆ بەرنامەکە دەدات، واز لەو رەنگە سەوزە دەهێنێت کە لە کاتی خستنەبازاڕیەوە بەرنامەکە پێی ناسراوە

باسی لەوەش کردووە، چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو تایبەتمەندییە نوێیە نیشان دەدەن کە بۆ گۆڕینی رەنگی براندی سەرەکی بەرنامەکە دیزاین کراوە، کە بڕیارە لە نوێکردنەوەی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە، بەبێ ئەوەی بەروارەکەی دیاری بکات.

بەپێی زانیارییەکانیش، وەتسئەپ دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم تایبەتمەندییە، بە گۆڕینی رەنگی سەوزی سەرەکی بەرنامەکە لە دوو وڵاتی جیاوازدا.













گەلەری