سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت

AM:10:53:12/09/2024

30596 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان، نمەباران دەبارێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بۆ خوار ٤٠ پلە دادەبەزن.

هاوکات، کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە ناوچەکانی باکووری هەرێم، نمەباران دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٠

سلێمانی :٣٩

دهۆک: ٤٠

هەڵەبجە : ٤١

کەرکوک : ٤٢

گەرمیان : ٤٣

زاخۆ :٤٠

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٣٠













گەلەری