سەردێڕ:

تەرمی کەسێک لەسەر رێگای کەرکوک- سلێمانی دۆزراوەتەوە کە ئۆتۆمبێل لێیداوە و هەڵهاتووە

AM:10:11:22/08/2024

11612 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لەسەر رێگای کەرکوک- سلێمانی دۆزراوەتەوە کە ئۆتۆمبێل لێیداوە و دواتر هەڵهاتووە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی وتەی ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون، رووداوەکە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی کەرکوک روویداوە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆرەوە لەو کەسەی داوە و هەڵهاتووە، ئەو کەسەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، ئەو کەسە ناوی جەلال مەحمود محەمەد بووە و تەمەنی لەنێوان ٥٠ بۆ ٥٥ ساڵدا بووە و دانیشتووی سلێمانی بووە.

روونیشیکردەوە، بەرەبەیانی و لەکاتی رۆیشتنی فەرمانبەران و هاوڵاتییان بۆسەر کار و دەوام، تەرمەکە بینراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێئاگادار کراوەتەوە.

لە ئێستاشدا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر رووداوەکە و تەرمی ئەو هاوڵاتییەش بۆ پزیشکی داد گواستراوەتەوە.
سۆران محەمەد- کەرکوک













گەلەری