سەردێڕ:

بۆ پرسی ئاگربەستی غەززە؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت

PM:03:51:18/08/2024

1028 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە مەبەستی پێشخستنی ئاگربەست لە غەززە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تەلئەبیب دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.

باس لەوەشکراوە،بڕیارە لەدوای سەردانیکردنی بلینکن گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لە قاهیرە دەستپێبکاتەوە کە دوو رۆژ پێشتر بە بەشداری ئەمریکا، میسر و قەتەر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەستیش، ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە بەشداری دانوستانەکان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و رێککەوتن، لە بەرامبەریشدا حەماس رایگەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا ناکەن.













گەلەری