سەردێڕ:

بلینکن و سودانی باسیان لە کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە

PM:12:12:05/08/2024

1732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاند، باشترین رێگا بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کۆتاییهێنانە بە شەڕ لە غەززە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە رۆڵی عێراق کردووە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی و ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بلینکن خواستی ئەمریکای دەربڕیوە بۆئەوەی عێراق رۆڵ بگێڕێت لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخی ناوچەکە و هەوڵ بدات بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری ناوچەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای هەردوو هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و ئێران، کە تیایدا دوو سەرکردەی سەربازی کردە ئامانج، گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویان لە زیادبوون کردووە و تاوەکو ئێستا حزبوڵای لوبنانی سێ جار هێرشیکردووەتە سەر ئیسرائیل.

واشنتۆن هەفتەی رابردوو ١٢ کەشتیی سەربازی و چوار هەزار سەربازی لە دەریای ناوەڕاستدا جێگیرکرد و ئاماژەی بەوەکرد، شەڕ لە ناوچەکەدا روونادات، بەڵام رەنگە بۆماوەیەک گرژییەکان زیاد بکەن.













گەلەری