سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٨٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

AM:11:50:01/08/2024

1060 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٨٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە ١٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٧٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ١٨٧ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٤٠٠ دینار، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

لەکاتێکدا پێشتر و لە سەرەتای بەرزبوونەوەی نرخەکەیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەهای دینار نەماوە.













گەلەری