سەردێڕ:

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە؛ ئەم وەزارەتە دەوامی سبەینێی راگرت

AM:11:48:10/07/2024

55044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە، دەوام رادەگرن.


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، سبەی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بۆ سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی، دەوام رادەگرن.

لەلایەکی دیکەوە، چاوگێک لە کۆمپانیای نەوتی بەسڕە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پلەکانی گەرما لە پاڵاوتگەکان بەهۆی سووتانی بەردەوامی غاز و نەوتەوە لە سەروو ٥٠ پلەوەیەوە، لە پاڵاوتگەی بەسڕەش بە دیاری کراوی پلەکانی گەرما گەشتوونەتە ٥٣ پلە.

ئەمڕۆ کەشناسی عێراق هۆشداری دا لەوەی، سبەی لە هەشت پارێزگای عێراقدا پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی، لە شەش پارێزگای دیکەشدا پلەکانی گەرما ٤٨ و ٤٩ پلەی سیلیزی دەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەریەک لە پارێزگاکانی، بەسڕە، نەجەف، کەربەلا، زیقار دەوامی سبەینێ راگیراوە و داواش کراوە، هاوڵاتییان تاوەکو دەتوانن لە کاتەکانی نیوەڕۆدا لەماڵەوە بمێننەوە.













گەلەری