PM:06:25:09/07/2024
30696 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار لە سەرتاسەری عێراقدا، بڕیاریان داوە تا ٢٠ ملیۆن دینار قەرز بدەنە هاوڵاتیان.
نەجم عەقابی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک یاسایان دەرکردووە کە پشتیوانی زیاتری کەرتی تایبەت دەکات بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کاری زیاتر و کەمکردنەوەی هەژاری.
ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەت قەرزی تا ٢٠ ملیۆن دینار دەدات بە هاوڵاتیان.
دەشڵێت، " رێژەی پێدانی قەرزەکە مانگانە ملیۆنێک دینارە".
ئەوەشی خستووەتە روو، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٥٠ هەزار خێزان لە
دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون و مانگانە هاوکاری دەکرێن.
باسی لەوەش کردووە، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی کەرتی تایبەت و گشتیدان،
حکومەت لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا جێگیری کردوون و مانگانە بڕی ٣٥٠ هەزار تا ملیۆنێک
و ٧٥٠ هەزار دیناریان پێ دەدات.