سەردێڕ:

لیستی مووچەی مانگی شەش بڵاوکرایەوە

PM:05:12:09/07/2024

19396 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە و بە دوو رۆژ مووچە دابەش دەکرێت. جگە لە هێزە ئەمنییەکان، وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان، ناویان لە لیستەکەدا نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە و سبەینێ و دووسبەی مووچە دابەش دەکەن.
بە گوێرەی لیستەکە سبەی چوارشەممە، ١٠ـی٧ وەزارەتەکانی، تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچە وەردەگرن. 
دوو سبەی پێنجشەممە، ١١ـی ٧ مووچەخۆرانی، پەروەردە، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهید ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی گەشت و گوزار، پلاندانان، رۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆن، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجەمەنی وەزیران. 













گەلەری