ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێل لەسنووری پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٩ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناوچەی تارسوس لە پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا پاسێک خۆی بە دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێکی دیکەدا کێشا.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
و ٣٩ کەسیش بریندار بوون.
ئەوەش
خراوەتە روو، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و بەهۆی لادانی پاسەکە بووە لە رێڕەوی
خۆی و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی ١٦ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە رووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا لە مێرسین پاسێک وەگەڕا
و بەوهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.