سەردێڕ:

كۆمیسیۆنی عێراق: ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو كراوە

PM:03:26:26/05/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو كراوە و چاوەڕوانی دیاریكردنی وادەیەكی نوێ دەكەن.


حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسۆنی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، درێژكردنەوەی ماوەی كۆمیسیۆن تا سەرەتای ساڵی داهاتوو لەلایەن پەرلەمانەوە دەرفەتی رەخساندووە بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تانەكەی دادگای فیدراڵی لە بڕگەی دووەم لە سیستمی تۆماركردن رێگە خۆشدەكات بۆ بەشداریكردنی حزبی نوێ‌ لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئامادەكاریەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن تەواوكراوە و تەنها چاپكردنی كارتی هەڵبژاردن ماوە لەكاتی دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ترسی پارتی و یەکێتی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تا ئێستا چوار جار هەڵبژاردنیان دواخستووە، بەڵام وەک هاوڵاتییان دەڵێن، هەڵبژاردن رۆژێک هەر دەکرێت و ئەوانیش تۆڵەی خۆیان لە پارتی و یەکێتی دەکەنەوە.













گەلەری