سەردێڕ:

بانکی رافیدەین داواکاری بۆ لێخۆشبوونی قەرزی شەهیدان و برینداران پێشکەش دەکات

PM:11:49:25/05/2024

1604 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین بڕیار درا سەرجەم لقەکانی بانکەکە داواکاری بۆ لێخۆشبوون لە قەرز و پێشینەی شەهیدان و برینداران لەلایەن دەزگای شەهیدانەوە وەربگرن.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی رافیدەین لە نوسراوێکدا بڵاوی کردەوە، لەلایەن عەلی کەریم فتلاوی بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین بڕیاردراوە داواکاری بۆ لێخۆشبوونی قەرز و پێشینەی شەهیدان و بریندارانی سەر بە دەزگای شەهیدان پێشکەش بکرێت.

باس لەوەش کراوە، پێویستە لەلایەن دەزگای شەهیدانەوە بە نوسراوێک زانیارییەکانی کەسی شەهید یاخود بریندار پشتڕاست بکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە ئەو نوسراوە بڕی پێشینە و قەرزی شەهیدان و بریندارانی تێدا دیاری کرابێت لەگەڵ بەرواری شەهیدبوون یاخود برینداربوونیان.

ئەوەش خراوەتە روو، دوای تەواوبوونی ئەو مامەڵانە لەلایەن لقەکانی بانکی رافیدەینەوە نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی دەکرێت بۆ دابینکردنی بڕی تەرخانکراوی پێویست بە لێخۆشبوون لە قەرز و پێشینەکان و ئاگادار کردنەوەی بەشی لێخۆشبوونی بانکی رافیدەین بۆ لابردنی ئەو قەرز و پێشینانە.













گەلەری