بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە کاروباری بە دیجیتاڵکردن و مۆڵەتی بەدیجیتاڵکردن رایگەیاند، سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنییان لە عێراق پەسەند کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆی پێشکەوتنی کەرتی دارایی لە عێراق و هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی دارایی وڵات.
ئەمڕۆ شەممە، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، رەزامەندی فەرمییان داوە لەسەر پەسەندکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق.
ئاماژەی
بەوەش کرد، سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق لەلایەن هەوڵەکانی بانکی ناوەندی
و پڕۆژەی پاڵپشتی چاکسازیی ئابووری سەربە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان،
هەروەها هەماهەنگی دەزگای ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دامەزراوە.
ئەوەشی
خستە روو، پەسەندکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەبێتە هۆی پێشکەوتنی
کەرتی دارایی لە عێراق و هەنگاوێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی دارایی وڵات.
سیستەمی
پارەدانی ئەلکترۆنی ئەو سیستەمەیە رێگە بە بازرگان و کڕیارەکان دەدات لە رێگەی ئامێری
تایبەت و کارتی بانکیەوە مامەڵە بە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بکەن و ئامانجی ئەم سیستەمەش
لە زۆربەی وڵاتان هێشتنەوەی پارەی کاشە لە ناو بانکەکان.