سەردێڕ:

کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:10:34:18/05/2024

1372 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی ئازادی مینی پاسێک کەسێکی شێلا و بە سەختی برینداری کرد بەڵام لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی ئازادی لە رووداوێکی هاتوچۆدا مینی پاسێک کەسێکی شێلا و بەوهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای گەیاندنی ئەو کەسە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کەسەی لەو رووداوەدا گیانی لەدەستدا لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ـە و دانیشتووی گەڕەکی گۆرانە، هەروەها لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چەند رووداوێکی هاتوچۆ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم روویاندا و دیارترینیان رووداوێکی هاتوچۆ بوو لەسەر رێگای کەلار – کفری کە تێیدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری