PM:10:43:03/02/2025 
        
      6660 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەیانەوێت هەرچۆن بێت کۆتایی بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بهێنن، وتیشی ئیدارەکەی لە گفتوگۆدان لەگەڵ روسیا بۆ گەشتن بە رێککەوتن و راگرتنی جەنگەکە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی رووسیا لە گفتوگۆیەکی چڕدان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان و هەوڵەکانی بەرپرسانی ئیدارەکەی بەردەوامن بۆ
رێکخستنی گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بە شێوەیەکی جدیی کار لەسەر وەستانی
جەنگەکە دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ پێش دەستبەکاربوونەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا
بەڵێنی راگرتنی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیای دابوو، دوای بوون بە سەرۆکی ئەمریکاش
داوای لە پۆتنی سەرۆکی رووسیاکرد جەنگەکە لەگەڵ ئۆکرانیا رابگرێت، لە وەڵامیشدا سەرۆکی
رووسیا رایگەیاند ئامادەیە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             