سەردێڕ:

بۆچی پێویستە خۆت لە خواردنەوەی ئاوی بوتڵی پلاستیکی بەدوور بگریت؟

PM:06:55:09/05/2024

3520 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاماژە بەوە دەکات کە بتڵی ئاوی پلاستیکی بەکارنەهێنن، داواش لە هەموو لایەک دەکات پابەندی ئامۆژگارییەکانی بن و بەم شێوەیە خۆیان لە خواردنەوەی ئاوی بوتڵی پلاستیکی بەدوور بگرن.


دکتۆر "ساوراب سێتی" کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەژی هۆشداری دەدات لەوەی ئەم بەرهەمە پلاستیکییانە بڕێکی زۆر مادەی ژەهراوییان تێدایە کە لە جەستەدا جێگیر دەبن و پەیوەندییان بە شێرپەنجە و نەزۆکییەوە هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کرد کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوتووە کە تێکڕای ئەو بوتڵە ئاوانە کە لە ئەمریکا دەفرۆشرێت ٢٤٠ هەزار لەو مۆڵیکولانەی تێدایە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو پزیشکەدا لە تیک تۆک، باس لەوە دەکات و دەڵێت " واز لە بەکارهێنانی بوتڵی ئاوی پلاستیکی بێنن، ئەم تەنۆلکانە توانای چوونە ناو خانەکانی مرۆڤیان هەیە و دەچنە ناو خوێن و ئەندامە سەرەکییەکان."

دکتۆرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، خواردنەوەی ئاو لە بوتڵی پلاستیکی لە رۆژانی گەرمدا زۆرترین زیانی هەیە چونکە گەرماکە دەبێتە هۆی ئەوەی مایکرۆپلاستیکی زیاتر بچێتە ناو بوتڵی ئاوەکەتەوە.

نیگەرانییەکان سەبارەت بە مایکرۆپلاستیکەکان لەم ساڵانەی دواییدا زیادیان کردووە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە گەردیلەکانی پلاستیک دەتوانن ببنە هۆی مردنی خانەکان و فشاری ئۆکسجین بەرهەم دەهێنن و زیان بە DNAدەگەیەنن، هەروەها دەبنە هۆی هەوکردن و گەشەکردنی وەرەمەکان.













گەلەری