سەردێڕ:

رێبوار ئەوڕەحمان: حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی مافی تەواو بە زیندانیانی سیاسی لە هەرێم نادەن

PM:04:54:09/05/2024

3564 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زیندانیانی سیاسیی هەرێم دەیانەوێت وەکو زیندانیانی سیاسی عێراق هەژمار بکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش یاوەری کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی کردووە بۆلای سەرۆکی دەستەی زیندانیانی سیاسی عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار ئەوڕەحمان رایگەیاند، ئەو مافەی لە بەغدا بە زیندانیانی سیاسی دەدرێت حکومەتی پارتی و یەکێتی بە زیندانیانی سیاسی نادەن لە هەرێمی کوردستان و توێژێکی پشتگوێ خراون.

ئەوەشی خستەڕوو، زیندانیانی سیاسیی هەرێم دەیانەوێت وەکو هەمان توێژ لە بەغدا هەژمار بکرێن و سەرۆکی دەستەی زیندانیانی سیاسی عێراقیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دیسان بووە بە رێگر لەبەردەم چارەسەرکردنی گرفتەکان و نایەوێت کۆتایی بە کێشەی زیندانیانی سیاسی بێت.
No description available.

No description available.

No description available.













گەلەری