سەردێڕ:

لە کۆیە بەشێک لە هاوڵاتییان دژی خراپی رێگەوبانەکانیان گردبوونەتەوە

PM:12:46:09/05/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆیە چەند هاوڵاتییەک دژی خراپی رێگەوبانەکانیان گردبوونەتەوە و هاوڵاتییان باس لەوەدەکەن، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەرەکان بوونەتە هۆی خراپبوونی رێگەکەیان.


هاوکات، ماوەی چەند رۆژێکە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و بەشێک لە بارهەڵگرەکان ماوەی چوار رۆژە لە رێگەی کۆیە - هەولێردا ماونەتەوە.

شۆفێرانی بارهەڵگر باس لەوەدەکەن، هاوڵاتییانی ناوچەکە مافی خۆیانە داوای چاککردنی رێگەوبانەکانیان بکەن، بەڵام کاری ئەوان پەکی کەوتووە و ناکرێت حکومەتێک نەتوانێت گرفتی ئەو خەڵکە چارەسەر بکات.

ئەوەش لەدوای دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدێت لەماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا لەسەر رێگەی هەولێر-کۆیە، کە بەهۆیانەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە. کەسوکاری ئەو هاوڵاتییانە و دانیشتووانی ناوچەکە گردبوونەتەوە و داوای چاککردنی رێگەکە دەکەن و دەڵێن، بە چیتر کەس لەو رێگەیەدا گیانلەدەست نەدات.
خالید محەمەد - کۆیە 













گەلەری