سەردێڕ:

لەماوەی ٣٣ ساڵی بۆردومان بۆسەر هەرێم چەند گیانلەدەستدان و بریندار هەن؟

AM:09:14:09/05/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی ٣٣ ساڵی رابردوودا، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٨٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ساڵی ١٩٩١ـەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە بۆسەر هەرێم، زیاتر لە ٨٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ژمارەیە زۆرینەیان گیانیان لەدەستداوە، کە بەشێکی زۆریان بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە بووە و خەڵکی پارێزگای دهۆک بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوچە سنوورییەکان لە هەرێم، بەردەوام شەڕ و گرژی و ئاڵۆزییان بەخۆیانەوە بینیوە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران بۆسەر هەرێم.

لە هێرشەکاندا چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپ و چەندان چەک و کەرەستەی دیکەی سەربازی بەکارهاتوون.













گەلەری