سەردێڕ:

کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە باران دەبارێت

PM:10:17:08/05/2024

13936 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە ناوچەی پێنجوێن بە بڕی ٣.٢ ملم زۆرترین باران باریوە. دەشڵێت، کەشی ئەمشەوی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم سەقامگیر دەبێت، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نمەباران دەبارێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لەو ناوچانەی هەرێم کە بارانیان تێدا باریوە لە پێنجوێن زۆرتەین بڕی باران باریوە کە ٣.٢ ملم بووە.

ئاماژەی بەوش کرد، لە هەریەکە لە ناوچەی دهۆک و زاخۆ کەمترین بڕی باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.

ئەوەشی خستە روو، کەشی ئەمشەوی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم سەقامگیر دەبێت، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نمەباران دەبارێت.

بڕی بارانبارینی چەند ناوچەیەکی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا:

ئاکرێ ٠.٢ ملم

ئاميدي ١.٤ ملم

بامةرني ١.٤ ملم

بارزان ٠.٦ ملم

بازیان ٠.٢ ملم

حاج ئۆمەران ١.٢ ملم

هەڵشۆ ٠.٢ ملم

سۆران ٠.٢ ملم

پێنجوین ٣.٢ ملم

مێرگەسۆر ٠.٦ ملم

سیدەکان ٠.٢ ملم

سلێمانی ٠.٦ ملم













گەلەری