سەردێڕ:

تەندروستی دهۆک: رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانێک و ١٠ برینداری لێکەوتەوە

AM:11:29:08/05/2024

5464 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون.


تەندروستی دهۆک باسی لەوەکردووە، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بارزان روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دهۆک دەگوازرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ١٠ کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون، کە لە ئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
No description available.













گەلەری