سەردێڕ:

عێراق کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەکانی شنگال دروست دەکات

PM:08:43:07/05/2024

980 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا بە تەرخانکردنی دوو پارچە زەوی لە شنگال بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە پابەندکردنی وەبەرهێنەری پاڵاوگەی کەرکوک بە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی بەرێژەیەک کەمتر نەبێت لە ٨٠٪.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەبارەی باردۆخی ناوچەی شنگالەوە بڕیاردرا بە دابینکردنی ئاماری ورد بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەی لە کەمپەکاندا نیشتەجێن لە پێناو دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆیان.

ئەوەش خراوەتە روو، دوو پارچە زەوی تایبەت لە ناوچەی شنگال تەرخان دەکرێت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو ئاوارانەی تاوەکو ئێستا لە کەمپەکاندا نیشتەجێن.













گەلەری