سەردێڕ:

خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ راگەیەنرا

PM:03:30:19/05/2024

6708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر خشتەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، لە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن.


بەپێی خشتەکە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، سێشەممە، تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و ریزبەندی خشتەکە بە هەمان شێوەی خولی یەکەم دەبێت.

لە رێنماییەکاندا هاتووە، رۆژانە کاتژمێر ٨ دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکرێت لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومی خۆماڵی و ئێواران و خوێندنی خێرا و دەرەکیدا.

ئەوەش هاتووە، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت.

رۆژی ٧ی ئەم مانگە یەکەم خولی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ لە هەرێم دەستیپێکرد و لە ١٤ی مانگدا تاقیکردنەوەکان تەواو بوون، لە ئێستاشدا دەرگای پەڵپگرتن بە رووی خوێندکاراندا کراوەتەوە.
No description available.













گەلەری