سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواو کران

PM:10:04:03/04/2024

44804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پاش تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکاندا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کرا و رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو کرا.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پارەدارکردنی هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان خستووەتە سەر هەژماری هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، شاندێک لەسەر پرسی بودجە و مووچە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون.


 













گەلەری