مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوک رایانگەیاند، پێویستە لەم هەفتەیەدا و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت. دەشڵێن، "ئەگەر ئەم هەفتەیە مووچەکانیان دابەش نەکرێت دەست بە خۆپیشاندان دەکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کەرکوک رایانگەیاند، ماوەی سێ مانگە حکومەتی کاربەرێکەڕ مووچەی مانگانەی پێ نەداون و داواکارن بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان دابەش بکرێت.
ئاماژەیان بەوەش کردووە،
داوا دەکەن لەم هەفتەیەوە مووچەیان پێ بدرێت ئەگەر نا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە
ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن.
ئەوەشیان خستووەتە روو،
داواکارن مووچەکانیان بە ئەلیکترۆنی بکرێت و بخرێتە سەربانی رافیدەین و رەشید لە کەرکوک.دەشڵێن،" پێویستمان بە پرۆژەی هەژماری منی
حکومەتی هەرێم نییە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، مامۆستایان
و فەرمانبەرانی بەشی کوردی کەرکوک، شانبەشانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سێ مووچەی
ساڵی رابردوویان فەوتاوە و لە مووچەی شەش مانگدا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.