سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی هەرێم بە فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت

PM:01:52:21/02/2024

6256 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت و نابێت لەچوار بازنەش کەمتربێت. دەشڵێت " دەبێت هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بەڕێوەبچێت کە دیاری دەکرێت بەبێ دواخستن".


ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبونەوەی یاسایی خۆیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پەرلەمانی کوردستان ١٠٠ کورسی دەبێت بەشێوەی فرە بازنەیی دەبێت و دەبێت رێژەی ٣٠٪ کورسییەکان بۆ ژن بێت بەپێچەوانەوە نادەستوری دەبێت و هەڵدەوەشێتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەبێت لە چوار بازنە کەمترنەبێت.دەشڵێت، " هەر قەوارەیک بیەوێت مافی هەیە لیست بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێشکەش بکات و ریگەش لە ئازادی هیچ پەرلەمانتار و لیستیک نەگیرێت".

دەشڵێت، بۆ هەڵبژاردنی هەرێم، هەولێر ٣٤ کورسی، سلێمانی ٣٨، دهۆک ٢٥، هەڵەبجە سێ کورسی دەبێت

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڕیاریدا،دابەشنەکردن و دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی کاربەرێکەرەوە پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی موچەخۆران و دەبێت هەردوو حکومەتەکە بگەنە چارەسەرێک. وتیشی " خەرجی پرسی هەناردەی و نەوت موچەخۆران لەلایەن بەغدا وهەرێمەوە دەگیرێتە ئەستۆ".

ئاماژەی بەوەش کرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێویستە بڕیاربدەن لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ هیچ قەرزێک و دواخستنێک.


 













گەلەری