سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی کوشتنی دوو گەنجی عەرەب لەلایەن سەرکردەیەکی سەربازی یەكێتییەوە

PM:10:03:12/02/2024

6740 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکاری ئەو دوو گەنجە عەرەبەی لە شاری سلێمانی لە لایەن سەرکردەیەکی سەربازی ناو یەکێتییەوە کوژران رایانگەیاند، کوڕەکانیان هیچ تاوانێکیان نەکردووە و داواش دەکەن بکوژی کوڕەکانیان سزا بدرێت. دەشڵێن، "کوڕەکانمان پارەیان پێبووە و دوای کوژرانیان پارەکە دیارنەماوە".


دوای ئەوەی لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دوو کەسی بە نەتەوە عەرەب لەلایەن سەرکردەیەکی سەربازی یەکێتیەوە کوژرا، کەسوکاری ئەو دوو گەنجە بە ئێن ئاڕ تیان وت، کوڕەکانیان پێش ئەوەی بکوژرێن پارەیان پێبووە، بەڵام دوای کوشنیان پێیان نەماوە.

کەسوکاری دوو گەنجە کوژراوەکە ئاماژەیان بەوەشکرد، داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەن لێپێچینەوە لە بکوژی کوڕەکانیان بکەن و بەیاسایەکی دادپەروەرانە هەقیان بسێندرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، کوڕەکانیان بێ تاوان بوون و هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە تا بەو شێوە دڕندانەیە بکوژرێن و ئەوە بە هیچ شێوەیەک شایەنی قبووڵ کردن نییە و لە خوێنی کوڕەکانیان خۆش نابن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە قولەڕەیسی شاری سلێمانی دوو کەسی بە نەتەوە عەرەب لەلایەن کەسێکی سەربازی یەکێتیەوە کوژراو و تا ئێستاش کەسەکە دەستگیر نەکراوە.













گەلەری