لە رووداوێکی هاتووچۆ لە تکریت حەوت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، هەروەها، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە کەرکوک چوار کەس بریندار بوون، ژمارەیەک دوکانیش لە حەویجە سووتان.
دوێنێ شەو دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوگێک لە قایمقامیەتی سەڵاحەدین راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆی سەختدا کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و بارهەڵگرێکی تانکەر روویدا، حەوت هاوڵاتی مەدەنی لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
چاوگەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو حەوت تەرمانە گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری،
هەروەها شۆفێری تانکەرەکە دەستگیرکراوە و خراوەتە دەستبەسەرکردن".
هەر لەو
چوارچێوەیەدا، چاوگێکی خۆجێی لە کەرکوک رایگەیاند، "بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل
لەسەر رێگای کەرکوک – حەویجە لە نزیک ناوچەی مەنزالە، چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون،
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک گواستراونەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
روونیشیکردەوە،
"لە ناحیەی ئەلحەویجە (٥٥ کم باشووری رۆژئاوای کەرکوک) ئاگر لە ژمارەیەک
دوکان کەوتەوە، لەوێ ئاگرەکە لە نزیک بازنەی پیشەسازی کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری
شارستانیش توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".