PM:10:35:02/02/2024
3712 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە کامێرا جێگیرەکان لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار. دەشڵێت، "بۆ ماوەی سێ رۆژ وەکو تێست کار دەکەن دواتر دەست بە تۆمار کردنی سەرپێچییەکان دەکەن."
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە لە ٦ـی ئەم مانگە کامێرا جێگیرەکان لەبەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەکەونە کار.
ئاماژەی
بەوەش کرد، داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی خێرایی دیاریکراو بن کە لە جووت سایدی
دەروازە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە جووت سایدی جوندیان ٦٠ کیلۆمەترە لە
کاتژمێرێکدا.
ئەوەشی
خستە روو، سەرەتا بۆ ماوەی سێ رۆژ وەک تێست لە ژێر تاقیکردنەوەدا دەبن و دوای ئەو
سێ رۆژە کامێراکان دەست بە تۆمار کردنی سەرپێچییەکان دەکەن.