بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی رایگەیاند، بە گوێرە پلانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوو هەفتەی داهاتووەوە دەست بە پێدانی قەرزدەکەن بە بڕی پێنج تا ٤٠ ملیۆن دینار.دەشڵێت " فەرمانبەری هەرێم دەتوانن لەماوەی پێنج ساڵدا قەرزەکانیان بگەڕێننەوە".
ئەمرۆ یەکشەممە، سەروەت جاف بەڕێوەبەری هەرێمی بانکی ئەهلی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاح سودانی بانکەکەیان لەگەڵ چوار بانکی دیکە راسپێردراون بۆ پێدانی قەرز بە موچەخۆرانی هەرێم بەبی هیج مەرجێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
ئاماژەی بەوەش
کرد، سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم سەرپشکن لەوەی لە کامە بانک قەرز وەردەگرن کە دەتوانن
داواکاری پێشکەش بکەن لە نێوان پینج ملیۆن بۆ ٤٠ ملیۆن دینار بە رێژەی سوودی ٦.٩٩٪
و وەربگرن.
باسی لەوەش
کرد، سێ جۆر قەرزی جیاوازیان هەیە و یەکیک لە قەرزەکانیان تایبەتە بە بەرهەمەکانی ئەپڵ کە فەرمانبەر دەتوانێت
یەکێک یا چەند بەرهەمێکی کۆمپانیای ئەپڵ بکرێتەوە و پاشان بەشێوەی قیستی مانگانە
پارەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ بانک.
ئەوەشی خستەروو،
هەر موچەخۆرێک بیەوێت قەرز وەربگرێت پێویستە سەردانی یەکێک لەو بانکانە بکات و هەژمارێکی
تایبەت بەخۆی بکاتەوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکان. دەشڵێت " لە دوو هەفتەی
داهاتوودا موچە خۆران دەتوانن سەردانی لقی بانکەکانمان بکەن".
ئەوەش لە کاتیکدایە،
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چەند هەفتەی رابردوودا بانکەکانی عێراقی راسپارد بۆ پێدانی
قەرز بە موچە خۆرانی هەرێم بەوەی کە سودی زیاتر نەبێت لە ٧٪ و بۆ ماوەی پینج تا ١٥
ساڵ و لیبڕینی موچەشیان زیاتر نەبێ لە ٤٠٪ تێکرای موچەکانیان.