PM:10:14:01/01/2024
24592 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە گراند ماجدی مۆڵ لە هەولێر کەوتووەتەوە و لە نهۆمی سەرەوەی مۆڵەکە چەند کەسێک گیریان خواردووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی رزگارکردنیان دان.
ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگر لە گراند ماجدی مۆڵی هەولێر کەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و
دووکەڵێکی زۆر لە نهۆمەکانی سەرەوەی مۆڵەکەدا کۆبووەتەوە و دەوترێت چەند هاوڵاتییەک
لە نهۆمەکانی سەرەوە گیریان خواردووە.
ئەوەشی خستە روو، ئاگرەکە لە دووکانێکی نهۆمی سەرەوەی مۆڵەکە کەوتووەتەوە و لە ژووری جلگۆڕینی دووکانەکەدا ئاگرەکە کەوتووەتەوە.
باسی لەوەش کرد، جگە لە زیانێکی کەمی مادی لە دووکانی جلوبەرگەکە، ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رزگار کۆچەر - هەولێر


